هەولێر – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ سێشهممە، پارێزگای ههولێر رایگەیاند کە پڕۆژەی دروستکردنی سێ دەریاچەی دەستکرد لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکرێت، پڕۆژەکە دەرخستە و هەموو ئامادەکارییەکى بۆ کراوە و رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ پێداچوونەوە و بڕیار لەسەردانی.
ئاماژه بهوهشكراوه: “ساڵانی رابردوو پلانێک ھەبوو سێ دەریاچە لە شاری ھەولێر دروست بکرێن، ئێستاش پڕۆژەکە بەردەستە و پێیدا چوونەوەى بۆکراوە بۆ جێبەجێکردنى و ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە تا بڕیاری لەسەر بدرێت”.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه ”پڕۆژەکە دروستکردنى سێ دەریاچەی گەورەیە و بڕیارە ئاوی لە زێی گەورە یان ئاوى لە بەستۆڕەوە بۆ دابین بکرێت و بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر شارى ھەولێر”.