کاروانە سەربازیە هاوبەشەکەی تورکیا و روسیا لە کۆبانی ئەنجام نەدرا

کۆبانی- نۆرس پرێس

پۆلیسی سەربازی ڕووسیا لە گوندەواری ڕۆژئاوای کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان، جوڵەی کاروانە هاوبەشەکەی لەگەڵ لایەنی تورکی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ، دووشەممە ئەنجامی بدات، هەڵیوەشاندەوە.

هەڵوەشاندنەوەی ئەو کاروانە هاوکات بوو لەگەڵ ئەو هەواڵەی کە سوپای تورکیا دوو بنکەی خۆی لە گوندەواری رۆژئاوای گرێ سپی لە باکووری رەققە چۆڵکردووە، ئەوەش لە ئەنجامی بۆردومانی ئەو دوو بنکەیە لەلایەن سوپای سووریاوە گرێ سپی، بە گوێرەی سەرچاوەکانی ناوچەکە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، پۆلیسی سەربازی ڕووسیا کاروانێکی هاوبەشی لەگەڵ لایەنی تورکی لە گوندەواری ڕۆژئاوای کۆبانی ئەنجامدا، کە 108-مین کاروانی هاوبەش بوو لە نێوان هەردوولا لە ناوچەکەدا، دوای ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان.

سەرەڕای ئەوەی ژمارەی کاروانەکان گەیشتنە ئەم ژمارەیە، کە ئەرکیان چاودێریکردنی پێشکەوتنی ڕێککەوتنی ئاگربەستە، بەڵام پێشێلکارییەکانی هێزەکانی تورکیا هێشتا لە ناوچەکەدا بەردەوامن لە بە ئامانجکردنی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی کۆبانی و هاوڵاتیانی سڤیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.