هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دوشەممە، نرخی زێڕ کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات، ئەویش بەهۆی بەهێزی دۆلاری ئەمریکی کە کاریگەری لەسەر کانزا زەردەکەی هەبووە، لە کاتێکدا بازاڕەکان چاوەڕێی داتای ئابوری گرنگ بوون بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەسەر پلانەکانی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود لە داهاتوودا.
ئەمڕۆ نرخی زێر پێنج دۆلار دابەزی و یەک ئۆنسە بە 1913 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە دۆلار بەرزبوەوە و بەرەو بەرزبونەوەی هەفتانە دەڕوات.
ئەمڕۆ دوشەممە لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان نرخی زێر دابەزی و مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 340 هەزار دینارە و مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 400 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 420 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
زێڕینگران ئاشکرای دەکەن کە لە ماوەیەکی نزیکدا زێڕ بەرەو دابەزینی زیاتر دەڕوات، بەڵام رەنگە کڕینی زۆری ئەو کانزایە پارێزگاری لە نرخەکەی بکات و دۆلار لە بەرزترین ئاستی دوو هەفتەی ڕابردوودا نزیک بووەتەوە.