هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، 3ی تەمموزی 2023، گەڕانەوەى حاجییانى عێراق لە عەرەبستانى سعودیەوە دەستپێدەکات و لە ماوەی دوو رۆژدا سەرجەمیان دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
دەستەى حەج و عومرەى عێراق رایگەیاندووە کە بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 32 هەزار هاووڵاتیى عێراق و هەرێمى کوردستان بە مەبەستى بەجێهێنانى فەریزەى حەج، سەردانى عەرەبستانى سعودیەیان کردووە.
ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ حەج چوونەتە سعودیە چوار هەزار و 684 کەس بوو؛ لەو ژمارەیە ئەمساڵ بۆ یەکەمجار 690 کەسیان لە رێگەی وشکانییەوە گەشتەکەیان کرد.
پاشان ئەو حاجیانەی لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەشتیان كردووە، گرووپ گرووپ دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و لە ماوەیەكی كەمدا بە كەسوكاریان شاد دەبنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە یەکەم کاروانى گەڕانەوەى حاجییانى هەرێمى کوردستان لە رێگەى فڕۆکەوە لە 7ى تەمموز دەبێت.