هەولێر – نۆرس پرێس
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 4ی تەمموزی 2023،، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان رابگەیەندرێت بە هەر سێ بەشی (زانستی – وێژەیی- پیشەیی)یەوە.
ئەمشەو کاتژمێر 20:30، ئەنجامەکان بەردەست دەبن، ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی شەممە، 3ی 6ی 2023، یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ( زانستی – وێژەیی- پیشەیی) بوو، ژمارەی ئەو قوتابیانەی مافی بەشداربوونیان هەبوو، لە بەشی زانستی، 75239 خوێندکار، وێژەیی، 39113 قوتابی و بەشەکانی پیشەیی، 3012 خوێندکار بوون.
تاقیکردنەوەکان بەبەشداریی زیاتر لە ( 117) هەزار قوتابی دەستیپێکرد و رۆژی 27ی مانگی حوزەیران پرۆسەکە کۆتایی هات.