بەهۆی بڕینی ئاوەوە لە لایەن تورکیاوە.. بەڕێوبەری خۆسەری حەسەکەی بە “ناوچەیەکی کارەساتبار” ناساند
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سەر بە بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند، شاری حەسەکە و گوندەوارەکانی و کامپەکانی ئاوارەکان، “ناوچەی کارەساتبارن” کە تورکیا ئاوی لێ بڕیوون بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنەکانی رووسیا و رژێمی سوریا.
“عیسا یونس”، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی حەسەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، حەسەکە، تل تەمر و گوندەوارەکانی، هەروەها کامپەکانی واشۆکانی و سەرێکانێ، “ناوچەی زیانلێکەوتوون کە ژیان تیایاندا سەخت و کارەساتبارە و نزیکە لەوەی کە بۆ ژیان دەستنەدەن”.
ئاماژەیان بەوەشکرد، “ئێمە بژاردەی زۆرمان لەبەردەستدا نییە، تەنها هەنگاو ئەوەیە کە پەلە بکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، بە هاوکاری هەموو ئەو لایەنانەی کە دەتوانن لە ئۆرگانە فەرمییەکان و رێکخراوە مرۆییەکان، تا دووربکەوینەوە لە دەرئەنجامەکانی ئەم قەیرانە ترسناکە لەسەر هاوڵاتیان”، بەپێی راگەێنراوەکە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، “بەردەوامی ئەم کارەساتە راستەقینە، دەرئەنجامی رێککەوتنی نێوان دەوڵەتەکانی رووسیا و تورکیایە، بە دەستخۆشی لێکردنیان لە لایەن رژێمی سوریاوە، بۆ خنکاندنی گەلەکەمان و لەناوبردنی ئەزموونی دیموکراسییان، بەبێ ئەوەی درک بە ڕادەی گەورەیی ئەم تاوانە بکەن”.
ئاماژەیان بەوەشکرد، “جێگەی داخە کە تا ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵوێستێکی نەبووە، کە لە خۆی و لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بە هەمان شێوە داواکراوە، وەک بەرپرسیارێتی و ئەرکێکی ئەخلاقی” بەپێی راگەێنراوەکە.
دوێنێ یەکشەممە، “یونس” لە لێدوانێکدا بۆ نۆرس پرێس رایگەیاند، تورکیا زیاتر لە 40 جار ئاوی لە زیاتر لە ملیۆنێک کەس بڕیوە، لەو کاتەوەی “سەرێکانێ و وێستگەی بیرەکانی عەلوک بۆ ئاوی خواردنەوە لە گوندەوارەکەی لە پاییزی 2019وە لە لایەن تورکیاوە داگیرکراوە”.