دوای 8 رۆژ بێدەنگی.. تۆپخانەکانی تورکیا گوندەکانی تل تەمر دەکەن بە ئامانج
تل تەمر- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ،دووشەممە تۆپخانەکانی تورکیا دوو گوندیان لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی تەل تەمر بۆردومان کرد لە باکووری حەسەکە و زیانەکانیش تەنیا بە مادی سنووردار بوون.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی سەربازیی تەل تەمر بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، ئەو گوندانەی کە کراونەتە ئامانج، بریتین لە “تل لبەن و ئەلکوزلییە” کە پڕن لە دانیشتوان، ئەمەش بووەتە هۆی ئاوارە بوونی دانیشتوانەکانیان.
تەنها هەشت ڕۆژ تێپەڕیبوو بەسەر دوایین بۆردومانی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر، بە 120 گولە، کە ئەوکات بووە هۆی زیان گەیاندن بە وێستگەی گواستنەوەی کارەبای شارۆچکەکە بۆ 27هەمین جار لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ئەمە جگە لە کەوتنەوەی دەیەها بریندار لەو بۆردومانانە.
بۆردومانەکەی ئەمڕۆ هاوکاتە بە بۆردومان و پێسهاتەکانی تورکیا بۆ سەر ژمارەیەک گوندی رۆژهەڵات و رۆژئاوای قامیشلۆ و باکووری حەسەکە لە شارۆچکەکانی درباسیە و زەرگان.