هەزارەها کوژراو و بریندار.. نۆرس پرێس ئاماری قوربانیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سوریا بەبەڵگەدەکات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەشی چاودێری و بەڵگەسازی لە نۆرس پرێس لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 2000 حاڵەتی گیانلەدەستدانی و هەمان بڕی برینداربوونی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە سوریا تۆمارکردووە.
ژمارەی تەواوی ئامارەکە بریتیە دوو هەزار و 59 گیانلەدەستدان و دوو هەزار و 53 بریندار.
ئەم ژمارەیە قوربانییانی سڤیل و سەربازیی دەگرێتەوە کە لە کاتی جەنگدا گیانیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لە برینداربوون،بەهۆی بەئامانجگرتنەکان یان مین و تەقەمەنییەکانەوە کە لە سەرانسەری جوگرافیای سوریادا روویانداوە.
مانگی حوزەیرانی رابردوو، زۆرترین ژمارەی قوربانی تێدا تۆمارکراوە، کە 272 گیانلەدەستدان و 406 بریندار بوون.
ماوەی 12 ساڵە سوریا بە جەنگێکی خوێناویدا تێدەپەڕێت، کە پێناچێت بەم زووانە کۆتایی پێبێت و سەرەڕای کارەساتی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، کۆتایی بە کارەساتی سوریا نەهاتووە، بەڵکو بەشداری کرد لە ئاساییکردنەوەی عەرەبی و کراوەیی بەڕووی دیمەشقدا بەبێ چوونە ناو پرۆسەیەکی سیاسی یەکجارییەوە بۆ چارەسەریی.