عێراق ئەندامێکی داعش لە دەشتی نەینەوا دەستگیر دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

رۆژی یەکشەممە، هێزەکانی سوپای عێراق دەستگیرکردنی ئەندامێکی ڕێکخراوی تیرورستی داعشیان لە دەروازەی دەشتی نەینەوا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گواستراوەتەوە، هێزە عێراقییەکان توانیویانە بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی یەکێک لەو  تیرۆریستانە دەستگیربکەن کە لە نووسینگەیەکی سەربازی لە یەکێک لە دەروازەکانی دەشتی نەینەوا کاری دەکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەندامەی پێشووی داعش ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرایەوە.

عێراق پێشەنگایەتی هەوڵە چڕەکان دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و بۆشاییە ئەمنییەکان لە ناوچەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقیش هەفتانە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی شانەکانی رێکخراوی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات بڵاودەکاتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی