لە رۆژانی جەژندا لە هەرێمی کوردستان، بەگشتی 92 پەیوەندی هێلی گەرمی 119 و 77 سکالا تۆمار کراون
هەولێر – نۆرس پرێس
لەماوەی رۆژانی جەژنی قوربان لە 28 حوزەیران تاوەکو 1ی تەمموزی 2023، لە هەرێمی کوردستاندا تیمەکانی نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، لە ئەرک دابوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ئاشکرای دەکات، بەگشتی 92 کەس پەیوەندیان بە هێلی گەرمی 119 کردووە، 77 کەسیش لە نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانمان سکالایان تۆمار کردووە.
ئەو بەرێوەبەرایەتیە گووتیشی، بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە متمانەیان پێمان بووە و پەیوەندیان بە نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانمان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیر و گرفتەکانیان، بەهیوان چارەسەری کێشەکانتان، ئومێدەوارین لە ئاشتەوایی دا بژین و لە توندوتیژی بە دوور بن.
هەروەها بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، سوپاسی سەرجەم ئەفسەر، کارمەند و فەرمانبەرانمان لە سەرجەم نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتیەکان دەکەین بۆ ئەرک و ماندووبوونیان، هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازین و سەرکەوتوو بن.