دانەوێڵەی سوریا: هێشتا گەنم وەردەگیرێت، وەرزەکەشی لە ساڵی رابردوو باشترە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانەوێڵەی سوریا، عەبدولەتیف ئەلئەمین، ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند، پرۆسەی بەبازارکردنی گەنم هێشتا بەردەوامە و وەرزی گەنمی ئەمساڵ ”  زۆر باشترە”لە چاو ساڵی رابردوو.

لە راگەیەندراوێکدا بۆ رۆژنامەی ئەلوەتانی نیمچە فەرمی رایگەیاندووە، “هەموو کەس بەپێی ئەو برە پارەیەی کە دابینکراوە وەریدەگرێت، هەروەها رەزامەندییەکی تەواو لەلایەن جووتیارانەوە هەیە سەبارەت بە گەیاندنەکە، و هیچ دواکەوتنێکیش نییە”.

روونیشیکردەوە، گەیاندنی نرخی گەنم لەماوەیەکدا ئەنجام دەدرێت کە لە هەفتەیەک زیاتر نەبێت وەک زۆرترین، ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی 3 هەزار ملیار تەرخانکراوە بەمەبەستی پێدانی بەهای بەروبووم بە جووتیاران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەیاندن تاوەکو کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو بەردەوام دەبێت، و بە درێژایی ساڵ، بەڵام بە رێژەیەکی خاوتر.

ئەلئەمین دووپاتی کردەوە کە هەموو ئاسانکارییەک بۆ جووتیاران دابین دەکرێت و دابینکردنیش بۆ سەنتەرەکان بەردەوامە، پێشبینیش دەکرێت لە قۆناغی داهاتوودا بڕەکەی زۆر بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی سەنتەرە دانەوێڵەییەکان 47 سەنتەری دانەوێڵە، بەسەرجەم قایمقامیەتەکاندا دابەشکراوە، و بەتەواوی ئامادەیە بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنم.