سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەفەرمی دەستیلەکاركێشایەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نایاساییە، ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەش و فەرمانبەرانی ناو باڵەخانەی پەرلەمانی کورستان کرد و ماڵئاوایی لێکردن.

ڕێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پاش تەواو بوونی ئەم خولەی پەرلەمان ئەمڕۆ بە فەرمی دەستی لە کارەکەی هەڵگرت و وەک سەرۆکی پەرلەمان خانەنشین دەبێت.

فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستانیش بە هەمان شێوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندووە و لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە گەورەترین بۆشایی یاساییدایە کە ئەویش نەبوونی پەرلەمانی کوردستانە.