داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهید کردنی ئەندامێکی “هەسەدە” لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور راگەیاند
دێرەزووە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، دووشەممە، رێکخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی” (داعش) لە رێگەی ئاژانسەکانی نزیک لە خۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهید کردنی ئەندامێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە شارۆچکەی شەحێل، 40 کیلۆمەتر رۆژهەڵاتی دێرەزور، راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی “ئەعماق”ی نزیك لەو رێكخراوە، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، كە تیایدا هاتووە کە چەكدارانی رێکخراوەکە بە چەك گەنجانێکیان بە ناوی “تەمیم ئەلمەجول” كردۆتە ئامانج، ئەوەش بە تۆمەتی ئەوەی سەر بە “هێزەكانی هەسەدە” یە لە نزیك فولکەی ئەلعەتال لە شارۆچكەی شەحێل.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە نۆ ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، راگەیاندووە کە شەشیان لە دێرەزوور بوون.
سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە چڕ و پڕە ئەمنیانەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیان پێکردووە، گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور زیادبوونی حاڵەتەکانی تیرۆرکردن بەخۆوە دەبینن، ئەمەش ئەندامانی “هەسەدە” و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر و کەسایەتیی هۆزەکان و دانیشتوانی سیڤیل، دەکاتە ئامانج.
هەروەک دوو رۆژ لەمەوبەر رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لە رێگەی میدیاکانی نزیک لە خۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهید کردنی دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیاند لە شارۆچکەی ئەبریهە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، راگەیاند.