هەولێر – نۆرس پرێس
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێكی سوك لە کاتەکانى ئێوارەدا.
ئاشکراشی دەکات، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو جگە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم کە بە یەک پلە نزم دەبێتەوە.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممە ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له‌تۆماركراوی ئه‌مڕۆ شه‌ممه.