چوارەمین حاجی هه‌رێمی کوردستان گیانی لەدەستدا
هەولێر – نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، دوای ونبوونی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و واجباتی حەج، ھەروەھا گەڕانی تیمە کارگێڕیەکانی پڕۆسەی حەجی کوردستان و ئەوکۆمپانیایەی کەیاوەری سەفەری کردووە، بەشێوەیەکی چڕ و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەشاری مەکەی پیرۆز بەمەبەستی وەرگرتنی ھەواڵ و سۆراغکردن و دۆزینەوە، بەداخەوە”خاتوو حاجی عەیش شێخ عه‌بدوڵلا” لەدایکبووی ساڵی (1959) خەڵکی دەڤەری پیران سەر بەپارێزگای ھەولێر بەمردوویی لەنەخۆشخانە دۆزرایەوە.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەئێستادا تیمەکانی حەجی کوردستان، سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانن دواتر ناشتنی تەرمی کۆچکردوو لە گۆڕستانی ( شرائع) لەشاری مەککەی پیرۆز.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرپەرشتیاری پرۆسەی حەجی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەو کەس و کار‌و سەرجەم حاجیانی کوردستان دەکات، لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردو بەبەھەشتی خۆی شادبکات و ئارامی دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت.