زێڕ نزیکە لە نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی چوار مانگدا

هەولێر- نۆرس پرێس

زێڕ نزیکە لە نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی چوار مانگدا، لە کاتێکدا وەبەرهێنەران چاوەڕوانی داتا گرنگەکانی هەڵاوسانی ئەمریکا دەکەن دوای ئەوەی کۆمەڵێک داتا و بەیاننامەی بەهێز لە بەرژەوەندی توندکردنەوەی دراو لەلایەن بەرپرسانی بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە راگەیەندرا.

ئەمڕۆ هەینی یەک ئۆنسە زێڕ لە بۆرسەی جیهاندا بە 1907 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە هەرێمی کوردستانیش نرخی  مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 335 هەزار دینارە و عەیار 21 بە 395 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 317 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەو داتایانەی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بڵاوکراونەتەوە، وێنەی ئابورییەکی تۆکمەی ئەمریکایان کێشا، ئەمەش هەندێک ترسی لە پاشەکشەی نزیک کەمکردەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بانکی ناوەندی ئەمریکا دەستبکاتەوە بە توندکردنەوەی سیاسەتی دراو

نرخی زێڕ بەزۆری لە کاتی نادڵنیایی ئابوری یان داراییدا بەرز دەبێتەوە، بەڵام بەرزبونەوەی ڕێژەی سود سەرنجڕاکێشیی کانزا زەردەکە کەمدەکاتەوە.

جیرۆم پاول، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبونەوەیەکدا لە مەدرید ئاماژەی بەوەدا، کە پێدەچێت بانکەکە تا کۆتایی ئەمساڵ لانیکەم دو هێندە زیاتر ڕێژەی سود بەرزبکاتەوە.