هەولێر-نۆرس پرێس
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی، کە ئەمڕۆ هەینی 30ـی حوزەیرانی 2023 بڵاوکراوەتەوە؛ کەشوهەوای ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت.
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا کاریگەریەکەی لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەمێک زیاترە.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 25 ) کیلۆمەتر /کاتژمێرێک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانى گەرما / نزمتر دەبێت بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە؛ کەشوهەوای سبەی شەممە 1ـی تەممووزی 20023، بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کیلۆمەتر /کاتژمێرێک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10) کیلۆمەتر دەبێت.