هەولێر- نۆرس پرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی لایەنگرانی سەدر لە دژی سووتاندنی “قورئانی پیرۆز” لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا بەڕێوەدەچێت. به‌كارهێنانی ئاڵای سه‌رایا سه‌لام، گوتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی هەموو جۆرە وێنەیەک لە خۆپیشانداکەدا قەدەغە کراوە.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، لیژنه‌ی ناوه‌ندی ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 05:00 بۆ 06:00ـی ئێواره خۆپیشاندانی توڕه‌یی ملیۆنی لایه‌نگرانی سەدر له به‌غدا و له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سوید دژی سووتاندنی “قورئانی پیرۆز” ده‌ستپێده‌كات.
لەبارەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە شارەکانی تری عێراق، لە راگەیەندراوەکەی لیژنه‌ی ناوه‌ندیی ره‌وتی سه‌دردا ئاماژە بەوە دراوە، خۆپیشاندانەکە لە پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق “پاش نوێژی هه‌ینی” دەستپێدەکات.
هەر لەو راگەیەندراوەدا لیژنه‌ی ناوه‌ندی ره‌وتی سه‌در چه‌ند رێنماییه‌كی ده‌ركردووه و داوا ده‌كات، خۆپیشانده‌ران رێگاكان دانه‌خه‌ن و ته‌نیا ئاڵای هاوڕه‌گه‌بازی بسووتێنرێت و نابێت ئاڵای سوید بسووتێنرێت.
لیژنەکە، به‌كارهێنانی ئاڵای سه‌رایا سه‌لام، گوتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی هەموو جۆرە وێنەیەکی قەدەغە کردووە و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، “خۆپیشانده‌ران هاوكارییه‌كی ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان و لیژنه‌ی رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن له‌پێناو گه‌یشتنی خۆپیشانده‌ران به‌شوینی دیاریكراو.”
ئەم خۆپیشاندانە لە کاتێکدایە رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان “حاجییان”، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، کۆپییەکی “قورئانی پیرۆز”ی سووتاند. سووتاندنی ئەو کۆپییەی قورئان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و “نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی” پێدا بەهۆی “مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە.”
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی تر کاردانەوەی تووندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق تووندترین هەڵوێست روویدا و خۆپێشاندەران ئێوارەی پێنجشەممە چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.