هێزەکانی تورکیا گوندەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای قامیشلۆ بۆردومان دەکەن

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، دووشەممە، هێزەکانی تورکیا گوندەکانی تەل زیوان و کەرتوبیان لە رۆژهەڵاتی قامیشلۆ بۆردومان کرد و زیانەکانیش تەنها بە ماددی سنووردار بوون.

شایەتحاڵەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، دوو گولە هاوەنەکەی تورکیا لە کەمتر لە دە خولەکدا، بەر گوندەکە کەوتووە.

هەروەها شایەتحاڵێکی دیکە لە گوندی کەرتوب ڕایانگەیاندووە کە دوو گولە تۆپ لە نزیک گوندەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

بە هەمان شێوە، تۆپخانەکانی تورکیا گوندەکانی “خانیکا بە 3 تۆپ، تەل جرنک بە 3 گولە، و ئەلکەرامە بە یەک گولە” لە گوندەواری شارۆچکەی عامودە لە ڕۆژئاوای قامیشلی، بە گوتەی شایەتحاڵان، کردۆتە ئامانج.

بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ هێزەکانی تورکیا بۆردومانەکانیان بۆ سەر چەند گوندێکی باکوری حەسەکە و چەند گوندێکی دیکەی سەر بە شاری قامیشلۆ پەرەپێدا، کە گوندەکانی گوندەواری دەرباسیەیان بۆردومان کرد، لەوانە “جەتلی بە 3 گولە، و  شارۆچکەکە لە زرکان بە 3 گولەی” بەپێی بەیاننامەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان.