ئامادەکاری دەکرێت بۆ گوڕانکاری ریشەیی سەرکردەی دەزگائەمنییەکانی حکومەتی سوریا لە حەسەکە
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەکانی نزیک لە دەزگا ئەمنییەکانی دیمەشق رایانگەیاند، ئامادەکاری بۆ گۆڕانکاری ریشەیی لە بەرپرسانی دەزگائەمنییەکان لەئارادایە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکانی بزانێت.
ئەو سەرچاوانە بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، لیستی گۆڕانکارییەکانی سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان ئامادەیە، تا تەنها چەند رۆژێک دواتر رابگەیەنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕانکارییەکان بریتی دەبن لە بەرپرسی پۆلیس و یاریدەدەرەکەی و بەرپرسی لقی کۆچبەران و پاسپۆرت و لقی ئاسایشی سەربازی لە حەسەکە.
راشیگەیاند، سەرۆکی ئەو لقانە لە پارێزگاکانی دیکەوە دادەنرێت، هەروەها هیچ ئەفسەرێکی حکومی کە لە پارێزگای حەسەکە خزمەت دەکات وەک سەرۆکی ئەو لقانە دانانرێت.
گوتیشی، رەنگە ئەم گۆڕانکاریانە هەندێک لە پارێزگاکانی دیکەش بگرێتەوە و نۆرس پرێس نەیتوانیوە هۆکاری ئەم گۆڕانکاریانە بزانێت بەهۆی بێدەنگیکردن لە لیستی گۆڕانکارییەکاندا.