“تەحریر شام” 17 کەس دەستگیر دەکات کە گردبوونەوەیان لە دژیان ئەنجامداوە
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئەمرۆ چوارشەممە، 28ی حوزەیرانی 2023، دەستەی تەحریر شام، بەرەی نوسرەی پێشوو، دوێنێ سێشەممە، لە کەمپی دانیشتنێک کە لە نزیک بازنەی سەرمەدە لە باکووری ئیدلب لە دژی دانرابوو، 17 کەسییان دەستگیرکرد کە چوار ژنیان تێدابوو و داوای ئازادکردنی کەسە دەستگیرکراوەکانیان دەرکرد.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە پەیامنێری نۆرس پرێس-ی راگەیاند، “یەکەیەکی خزمەتگوزاری ئاسایشی گشتی 106ی سەر بە دەستەی تەحریر شام، گەمارۆی ئەو خێمە دانیشتنانەیان داوە کە پەنابەرانی گوندەواری حەما لە نزیک بازنەی سەرمەدە لە باکووری ئیدلب، داوای ئازادکردنی منداڵەکانیان دەکرد کە لەلایەن دەستەی تەحریر شامەوە لە هەڵمەتێكی پێشوودا دەستگیراکرابوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە بە دەستگیرکردنی 17 کەس کۆتایی هات کە 4یان ژن بوون، ئەمەش لەکاتێکدایە کە تووڕەیی دانیشتووان لەسەر ئەو دەستگیرکردنە ئارەزوومەندانەیەی لێکەوتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگای ئاسایشی گشت،ی دەستگیرکراوەکانی بە هەڕەشەکردن لە ئاشتی مەدەنی تۆمەتبار کردووە، و رەوانەی ناوەندی دژەتیرۆر کراون.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دوێنێ سێشەممە، دەیان خۆپیشاندەر لە نزیک بازنەی سەرمەدە لە باکووری ئیدلب خێمەی دانیشتنیان دانا و داوایان لە دەستەی تەحریر شام کرد بە ئازادکردنی گیراوەکانیان و ڕاگرتنی سیاسەتی دەم داخستن.