هەولێر – نۆرس پرێس
بەگوێرە راپۆرتە جیهانییەکان، ئەمریکا لە دۆخێکى ئابوریی باشدا نییە، بەڵام سەرۆکى ئەو وڵاتە رەتیدەکاتەوە و دەڵێت: ” ئابوریی ئەمریکا لە ئێستادا بەهێزە.”
جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا لە نوێترین لێدواندا رایگەیاند، ئابوریی ئەمریکا لە ئێستادا بەهێزە و پێشبینى ئەوە ناکرێت دووچارى داڕمان ببێتەوە.
ئەو گوتانەى بایدن کاتێکدایە، کە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ی حوزەیرانی 2023، لە شیکاگۆ گوتارێکى هەبێت لەبارەى دۆخى ئابوریی ئەو وڵاتە.
کەڵەکەبوونى قەرزەکانى سەر حکومەتى ئەمریکا و کێشە داراییەکانى بانکەکان و بەرزکردنەوەى بەردەوامی نرخى سودى بانکى، دیارترین کێشە هەنوکەییەکانى ئابوریی ئەمریکان.