سەرۆکی رووسیا لەبارەی خەرجی گروپی ڤاگنەر هاتە دەنگ

هەولێر – نۆرس پرێس

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا رۆژی سێشەممە دانی بەوەدا نا کە رووسیا بە تەواوی پارەی گروپی سەربازی تایبەتی ڤاگنەری داوە و لە نێوان مانگی ئایاری 1986و هەمان مانگی ئەمساڵدا 2022 ملیار روبڵ کە بەرامبەرە بە (یەک ملیار دۆلار) خەرج کردووە.

فەرماندەی ڤاگنەر، ئێڤگینی پریگۆژین، کە رۆژی شەممەی رابردوو سەرکردایەتی یاخیبوونە کورتەکەی کرد، روونیکردەوە کە دەوڵەت پشتیوانی لە ڤاگنەر کردووە لە تەرخانکردنی وەزارەتی بەرگری و ئاماژەی بەوەش کرد کە دووژمنەکانی رووسیا سوودمەند دەبوون لەو ئاژاوەیە ئەگەر ئەم یاخیبوونە سەرکەوتوو بووایە.

هاوکات ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا جەختی لەوە کردەوە کە سوپا و خەڵک لایەنگری ئەو جۆرە سەرهەڵدانە ناکەن کە پریگۆژین سەرکردایەتی دەکات.