لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە مێژووی توركیادا تۆماركرد

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە مێژوی توركیا تۆماركرد كە بەهای 100 دۆلار گەیشتە 26 هەزار لیرەی توركی، چاوەڕوانیش دەكرێت بەهاكەی زیاتر ڕوو لە دابەزین بكات.

بەوتەی بەرپرسان و بانكەكانی توركیا، بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە خستنەڕوی یەدەگەكانی ڕاگرتوە بۆ پاڵپشتیكردنی دراوی نیشتمانی، بەو هۆیەشەوە تا دێت بەهای دراوی وڵاتەكەیان بەرامبەر بەدراوە بیانیەكان و بەتایبەتیش دۆلار ڕوو لەدابەزین دەكات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش جارێكی تر بەهای لیرە بەرامبەر بەدۆلار داڕمانێكی دیكەی تۆماركرد كە لەمێژوی ئەو وڵاتەدا تا ئێستا ئەو بەهایەیە بەخۆوە نەبینیوە، بەجۆرێك 100 دۆلار بەرامبەرە بە 2605 لیرە، بەمەش هەڵاوسانی نرخ لە توركیا زیاتر دەبێت.

دەسەڵاتدارانی ئابوری توركیا هەنگاویان ناوە بۆ گەڕانەوە بۆ سیاسەتە تەقلیدیەكان لە دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان لە مانگی ڕابردودا، لەوانەش بەرزكردنەوەی ڕێژەی سودی بانكی ناوەندیی توركیا بە ڕێژەی 650 خاڵی بنەڕەتی بۆ 15% ، بەڵام ئەنجامێكی ئەوتۆیان بەدەست نەهێناوە.