پریگۆژین ئایندەی خۆی و هێزەکەی ئاشکرا دەکات

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی هەواڵی فەرمی بێلتا لە زاری ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاروسیا رایگەیاند، یڤگنی پریگۆژین، سەرۆک و دامەزرێنەری گروپی سەربازی تایبەتی ڤاگنەری روسیا، ئێستا لە بیلاڕوسیایە دەڵێت، هیچ کێشەیەک نییە کە یەکەیەکی وەک ڤاگنەر لە سوپای بیلاروسیادا هەبێت، وەزیری بەرگریی ڕاسپارد بۆ دانوستان لەگەڵ پریگۆژین لەسەر ئەم پرسە.

لە ڕێکەوتنێکدا کە رۆژی شەممەی ڕابردوو بە نێوەندگیری ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاروسیا ئەنجامدرا و کۆتایی بە یاخیبونی گروپی ڤاگنەر لە روسیا هێنا، کە بریتی بوو لە چونی پریگۆژین بۆ بیلاڕوسیا، لە کاتێکدا پیاوەکانی بژاردەی ئەوەیان پێدرا کە پەیوەندیی پێوە بکەن یان تێکەڵ بە هێزە چەکدارە ئاساییەکانی روسیا ببن و لەگەڵ وەزارەتی بەرگری گرێبەست واژۆ بکەن.

لوکاشینکۆ ڕایگەیاندووە، ڤیکتۆر خرێنیکۆڤ، وەزیری بەرگری وڵاتەکەی پێی گوتووە کە هیچ کێشەیەکی نییە یەکەیەکی وەک ڤاگنەر لە سوپای بیلاروسیادا هەبێت، لوکاشینکۆ وەزیری بەرگریی ڕاسپارد بۆ دانوستان لەگەڵ پریگۆژین لەسەر ئەم پرسە.

پێشتر کرێملین ڕایگەیاندبوو، کە پریگۆژینی تەمەن 62 ساڵ دوردەخرێتەوە بۆ وڵاتی بیلاڕوسیای دراوسێ، بەڵام نە خۆی و نە دەسەڵاتدارانی بیلاڕوسیا بە شێوەیەکی شەخسیی ئەمەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.