هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی شەهلا چووپانی، خەڵکی شاری سەقز و سورەیا قەیتەرانی، خەڵکی شاری پیرانشار و دوای دەستبەسەرکردنیان، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی سەرچاوەکان و بەدواداچوونی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسان، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی ئەو دوو کەسە ناڕوونە.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای 2023دا لانی کەم 103 ژن لە ئێران دەستبەسەر کراون کە 41 کەسیان کوردبوون.