كەشناسی هەرێم: خۆڵبارین بەڕێوەیە

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەری بوونی تۆزێكی سوك هەیە و پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 1-2 پلە نزمدەبنەوە و سبەینێش كە دەكاتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان كەشوهەوا ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بونی تۆزێكی سوك لە كاتەكانی ئێوارەدا بەتایبەت لە ناوچەكانی باشوری هەرێم، پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 1-2 پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو، مەودای بینینیش لە ناوچەكانی باشوری هەرێم 7-8 كیلۆمەتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم پلەكانی گەرما یەك پلە بەراورد بەئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.