چات جی پی تی نەیتوانی چارەسەر بۆ کەیسێکی دادگا  بدۆزێتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

خزمەتگوزاری زیرەکی دەستکرد، چات جی پی تی، سەرکەوتوو نەبوو لە دەستنیشانکردن و هەڵبژاردنی رێکارە یاسایی و راستەکان بۆ بڕیاردان لە کەیسێکی دادگادا.

لە ئەمریکا، تیمێکی یاسایی لە پارێزەران و شارەزایانی یاسایی کەیسێکیان خستە بەردەستی چات جی پی تی بۆ دۆزینەوەی رێکاری یاسایی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک و دۆزینەوەی پێشینەی یاسایی بۆ ئەو جۆرە کەیسە بەڵام چات بۆتەکە سەرکەوتوو نەبوو.

لە کەیسەکەدا شارەزیان لە کۆمپانیای لێڤیدۆ اند ئۆبەرمان، بە سەرپەرشتی پارێزەر ستیڤن شوارتز، کەیسێکیان خستەبەردەستی چات جی پی تی کە پێکهاتبوو لە کەیسی تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن بەکاربەرێکەوە لە بەرانبەر هێڵی ئاسمانی ئاڤیانکا.

چای حجی پی تی نەیتوانی چارەسەر بدۆزێتەوە یان پێشینەی یاسایی بۆ ئەم کەیسە بدۆزێتە لە کاتێکدا بەردەست هەبوو و چارەسەرەکەی لە لایەن پارێزەرەکانەوە دۆزرایەوە.