ئەڵمانیا و فەرەنسا ئیدانەی بۆردومانی ئیدلیب دەکەن لەلایەن ڕووسیاوە
قامشلۆ-نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە، ئەڵمانیا و فەرەنسا ئیدانەی بۆردومانەکەی رووسیایان کرد له ئیدلیبی باکووری ڕۆژئاوای سوریا.
دوێنێ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا بازاڕێکی ملیان لە جسرشغوری گوندەکانی ئیدلیب کردە ئامانج و بە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.
ستیفان شنێک، نێردەی تایبەتی ئەڵمانیا بۆ سوریا ڕایگەیاند، ئەڵمانیا بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە ئاسمانییە ترسناکە دەکات لە ئیدلیب، کە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی خەڵکی مەدەنی بێتاوان.
نوێنەری ئەڵمانیا هاوسۆزی خۆی لەگەڵ خێزانی قوربانییەکان دەربڕی، داوای کرد لە هیچ بارودۆخێکدا هێرش نەکرێتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و پاراستنیان ئەرکێکە لەسەر شانی هەمووان.
هەروەها داوای کردووە لێپرسینەوە لە هەموو تاوانبارانی بەشدار لەم تاوانانەدا بکرێت.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئیدانەی بۆردومانی ئیدلیبیان کردووە.
ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی 13 کەس و دەیان کەسیش برینداربوون.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان، پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێردەی تایبەتی خۆی دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی ئەو شتانەی بە “دوژمنایەتی” لە سەرتاسەری سوریا وەسفی کردبوو ڕابگرن و چارەسەرێکی سیاسی بدۆزنەوە بەپێی بڕیارنامەی 2254.
فەرەنسا پابەندبوونی خۆی بە ڕێزگرتنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ دووپاتکردەوە.