نۆرس پرێس ژمارەی قوربانیانی ئەشکەنجەدان لە سوریا تۆمار دەکات

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

بەشی بەدواداچوون و دۆکیۆمێنتکردن لە نۆرس پرێس، کوژرانی 53 کەسی تۆمارکردووە کە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەلایەن لایەنەکانی ململانێی سوریاوە دەستگیرکران.

26ی حوزەیران، رۆژی جیهانی پشتیوانییە لە قوربانیانی ئەشکەنجەدان.

حکومەتی دیمەشق دەستی هەبووە لە کوشتنی 12 کەس کە لە نێویان 10 سەرباز هەبووە، هاوکات بەرەی نوسرە دەستی هەبووە لە کوشتنی 22 کەس لە نێویاندا سێ ژن هەبووە.

گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیک لە تورکیا، سێ کەسیان کوشتووە و کەسێکیش لەسەر دەستی گروپە لایەنگرەکانی ئێران کوژرا و هێزەکانی تورکیاش 3 کەسیان کوشتووە.

بەشی بەدواداچوون و دۆکیۆمێنتکردن لە نۆرس پرێس،  کوژرانی 12 کەسی تۆمار کردووە کە 3 منداڵ و 3 ژن بوون، لەژێر ئەشکەنجەداندا گیانیان لەدەستداوە دوای ئەوەی لەلایەن لایەنە نەناسراوەکانەوە رفێنراون.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، 26ی حوزەیران دەرفەتێکە بۆ داواکردن لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەوانەش وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی و تاکەکان لە هەموو شوێنێک، بۆ پشتیوانیکردن لەو سەدان هەزار کەسە لە سەرانسەری جیهان کە بوونەتە قوربانی ئەشکەنجە، هەروەها یەکگرتوو بن وەک ئەوانەی بەردەوامن لە ئازار و تاوەکو ئەمرۆش ئەشكەنجە دراون.