سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبوونەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە بەرلین له‌گه‌ڵ تۆبياس ليندنهر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونهوهکهدا نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵيى خۆى به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و باسى له ئه‌نجامه ئهرێنييهكانى سه‌ردانى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق بۆ به‌رلين كرد، هه‌روه‌ها داواى كرد ئه‌ڵمانيا له پشتگيریی عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش به‌رده‌وام بێت.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “لاى خۆيه‌وه تۆبياس ليندنهر ئاماده‌یی ئه‌ڵمانیای دووپات کرده‌وه بۆ یارمه‌تیدان و پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان لە هه‌ر کاتێک و بوارێک‌دا پێویست بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختی له به‌رده‌وامیی ئه‌رکی هێزه ئه‌ڵمانییه‌کان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا کرده‌وه”.
هەروەها، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵبژاردن و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که باڵیۆزی عێراق له به‌رلین ئاماده‌ی بوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، “لە کۆبوونەوەکەدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له بواره جياكاندا، دۆخى شنگال و ئێزدییان، ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق تاوتوێ كران”.