سەرۆکی حکوومەت بەڵێنێکی بەجێگەیاند

هەولێر-نۆرس پرێس

دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئاکرێی کرد و بڕیاری کردنەوەی هەردوو زانکۆی ئاکرێ و گەرمیانی دا، بەڵێنەکەی خۆی بەجێگەیاند و بڕیاری دامەزراندنی هەردوو زانکۆیەکە دەرکرد.

بەپێ نووسراوێک کە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرە، تێیدا هاتووە، لە 25ـی 09ـی 2022 بڕیاردراوە بە دامەزراندنی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و لکاندنیان بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاوشێوەی دەزگاکانی تری خوێندن.

ڕاسپاردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دیاریکردنی پێکهاتەی هەریەک لەو زانکۆیانە و دابینکردنی گشت پێداویستییەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ پەیوەندیدارەکان بە ڕەچاوکردنی سەرجەم مەرجە زانستی و یاساییەکان کە لە یاسا و ڕێنماییەکاندا هاتووە.

مەسرور بارزانی لە ڕێکەوتی 22ـی 05ـی 2023 سەردانی ئاکرێی کرد و چاوی بە خەڵکی دەڤەرەکە کەوت، لە گوتارێکدا بەڵێنی کردنەوەی دوو زانکۆی نوێی لە دەڤەرەکانی ئاکرێ و گەرمیان دا.