ڕیدبول هەوڵی شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی دەدات

هەولێر- نۆرس پرێس

ڕیدبول لەم وەرزەدا لە فۆرمۆلا وەندا، دەتوانێت ژمارەیەکی پێوانەیی بشکێنێت کە ماوەی 70 ساڵە بەردەوامە.

تیمەكەی نەمسا لەم وەرزەدا هەر هەشت قۆناغی بردووەتەوە کە تاوەكو ئێستا بەڕێوەچووە لە کۆی 22 قۆناغ، ڕێدبول لەلایەن زۆرێک لە شارەزایانەوە پاڵێوراو بووە بۆ بردنەوەی هەموو قۆناغەکانی ئەم وەرزە بەهۆی باڵادەستی ئۆتۆمبێلەکەی بەسەر باقی ئۆتۆمبێلەكانی دیكە.

ئەگەر ڕیدبول لە هەمو پێشبڕکێیەکی ئەم وەرزەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوە یەکەمجار دەبێت کە سرودی نیشتمانی بەریتانیا لەسەر پۆدیۆم پەخش نەکرێت.

تەنیا ئۆتۆمبێلی مێرسیدس و ئەستۆن مارتن دەتوانن لەم وەرزەدا ئەم ڕیکۆردە بپارێزن، بە مەرجێک یەک پێشبڕکێ ببەنەوە.