سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەڵمانیا دەکات

هەولێر-نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێک دەگاتە ئەڵمانیا و بڕیاریشە سبەینێ لەگەڵ راوێژکاری ئەو ولاتە کۆببێتەوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێم کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەرلین و سبەی دوشەممە لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە.

ـاشکراشی کرد، لە دیدار و کۆبونەوەکانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا و فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاریی هاوبەش و دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی، لەگەڵ سەرکردایەتی و بەرپرسانی ئەڵمانیا تاوتوێ دەکات.