هەولێر-نۆرس پرێس
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێنمایی تایبەت بە سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیکردن بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵاندا بە هەمو شێوەیەک قەدەغەیە و تەنها دەبێت لەو شوێنانەدا سەرببڕدرێت کە رێگە پێدراون.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستی کردوە، رایگەیاند، “سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵاندا بە هەمو شێوەیەک قەدەغەیە و تەنها دەبێت لەو شوێنانەدا سەرببڕدرێت کە رێگە پێدراون”، هاوکات داوا دەکات قەسابەکان پابەند بن بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن، بەتایبەت لەبەرکردنی دەستکێشی لاستیک و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گۆشت و خوێنەکەی بەشێوەیەکی تەواو.