بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر گونده‌واری باکوری حەلەب ترسی لای ئاواره‌كانی عەفرین دروست كردوه‌

گونده‌واری باکوری حەلەب – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە تۆپخانەکانی تورکیا بە دو تۆپ گوندی كفركاره‌سیان لە باکوری گه‌نده‌واری حەلەب بۆردومان کرد ، ئەمەش ترسی لای ئاوارەكانی عەفرین دروستكرد.

بەپێی سەرچاوەیەکی ناوخۆیی له‌ گه‌نده‌كه‌، بۆردومانه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیان و مادی نه‌بوه‌ ، بەو پێیەی تۆپه‌كان لە ده‌وروبه‌ری گوندەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

سەرچاوەیەک لە گوندەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، بۆردومانەکە ترسی لای نزیکەی ٧٠ خێزانی ئاوارەی عەفرین دروستكردوه‌ کە نیشته‌جێی گونده‌كه‌ن.

جگه‌ له‌ خێزانی ئاواره‌كان كه‌سی تر له‌ گه‌نده‌كه‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ ، جونكه‌ دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌و گونده‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ ناوجه‌كه‌ ئاواره‌بونه‌.

لە دوێنێ چوارشەممەوە هێزەکانی تورکیا بۆردومانەکانیان بۆ سەر گوندەکانی باکوری گونده‌واری حەلەب چرتر كردۆته‌وه‌، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە تورکیا ڕازی بو كه‌ سوید و فینلاند ببنه‌ ئه‌ندامی ناتۆ.

دوێنێ چوارشەممە، هێزەکانی تورکیا 4 گه‌ندیان له‌باکوری حەلەب کردە ئامانج، کە بریتین لە “ئابێن، كفرانتۆن، دێر جەمال، کفر نایە”، ئه‌ویش به‌ نزیكه‌ی 21 تۆپ،

هەر له‌ هه‌مان ڕۆژەدا هێزەکانی تورکیا بە دەیان تۆپ و موشەک بۆردومانی، گوندەکانی “مه‌ره‌عه‌ناز، عەین ده‌قنە، ره‌شادیه‌، ته‌نه‌ب، نێربیه‌، شه‌عله‌”یان كرد و هیچ زانیارییه‌كی ورد سەبارەت بە زیانی بۆردومانه‌كان نیه‌.

ئامادەکردنی: فایه‌ میلاد – داڕشتنه‌وه‌: ره‌هه‌ف یوسف