وەزیرانی ناوخۆی سوریا و لوبنان تاوتوێی گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەن

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

وەزیری ناوخۆی سوریا، محەمەد ئەلڕەحمون و عیسام شەرەف ئەلدین، وەزیری ناوخۆیی لوبنان، ئەمرۆ یەکشەممە،25ی حوزەیرانی 2023، تاوتوێی ئاسانکاریی رێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا لە لوبنانەوە بۆ سوریا کرد لە میانی سەردانێکی وەزیری لوبنان بۆ دیمەشق .

وەزیری ناوخۆی سوریا لەپەرەی فەرمی خۆیان لە فەیسبووک جەختی لەوە کردەوە کە “سوریا هەموو ئاسانکارییەکی پێویستی بۆ دەستەبەرکردنی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان دابینکردووە.”

ئەلڕەحمون ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە خاڵە سنوورییەکانیشدا بارودۆخیان چارەسەر دەکرێت، هەموو ئەو کێشانەی کە رووبەڕوویان دەبێتەوە چارەسەر دەکرێن”.

هاوکات شەرەف ئەلدین جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەردانە وەک درێژەپێدەری سەردانەکانی پێشوو و ئەو پێشهاتانەیە کە روودەدەن، بەو پێیەی پەیوەندیکردن لەگەڵ سوریا ئەرکێکە و پێویستە بۆ گەیشتن بە پێشێلکارییەکی جددی و خێرا لەم دۆسییەدا.

شەرەف ئەلدین ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە لەسەر بنەمای ئەو پلانە بووە کە داڕێژراوە و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان کراوە، بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بە سەلامەتی و شکۆمەندییەوە.