ئۆپۆزسیۆن باس لە کۆبوونەوەیەکی نزیک دەکات کە تایبەتە بە پرۆسەی سیاسی لە سوریا
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئەیمەن ئەلعاسمی، گوتەبێژی شاندی فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئاستانە رایگەیاند، رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا دانیشتنێک بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی لیژنەی دەستوور بەرێوەبچێت.
ئەمە لەمیانەی کۆنترۆڵکردنەوەیەک لەبارەی خولی 20ەمی دانیشتنی ئەستانە کە لە رۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگە لە پایتەختی کازاخستان بە بەشداری نوێنەرانی رووسیا، تورکیا، ئێران، حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن بەرێوەچوو، هەروەها نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان گێیر پیدەرسنیش بەشداربوو.
ئەلعاسمی جەختی لەسەر پابەندبوونی ئۆپۆزسیۆن بە بەردەوامی پرۆسەی ئاستانە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کردەوە، تەنانەت ئەگەر شوێنەکەشی بگۆردرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم پرسە کڕۆکی پرسی سوریایە و گرنگە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بمێنێتەوە”.
بە گوتەی ئەلعاسمی، کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتوو بریتییە لە “درێژکردنەوەی ناساندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ هەموو ناوچەکانی سوریا بۆ ماوەی سێ مانگ، هەروەها کردنەوەی رێگای خێرای M4 کە لەلایەن شاندی ئۆپۆزسیۆنەوە رەتکرایەوە و لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی لێکرا”.
هەروەها رەتکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو قسانەی بریکاری وەزیری دەرەوەی کازاخستان سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە رێرەوی ئاستانە دەربری و ئاماژەی بەوەدا کە “هەوڵێکە بۆ دوورخستنەوەی ئۆپۆزسیۆن لە رێرەوی نێودەوڵەتی”.