هەولێر- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی یوری سلیوسار بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای فڕۆكەوانی یەكگرتوی ڕوسیا ڕایگەیاند، كۆمپانیاكەمان چەند فڕۆكەی نەوەی پێنجەمی سو-57ی بۆ هێزەكانی ئاسمانی ڕوسیا دابینكردووە و روانە كردووە.
یوری سلیوسار رایگەیاندووە، ئەمساڵ قەبارەی گەیاندنی فڕۆكە جەنگییەكانی نەوەی پێنجەمی جۆری سو-57 بۆ هێزی ئاسمانی ڕوسیا زیاد دەكەن.
گەیاندنی زنجیرەیی فڕۆكەی جۆری سو-57 لە ساڵی 2022 دەستیپێكردووە، تا كۆتایی ساڵی 2024 پێویستە هێزە چەكدارەكانی ڕوسیا 22 فڕۆكەی جەنگی وەربگرن و تا ساڵی 2028 ژمارەیان لە هێزەكاندا دەگاتە 76 فڕۆكەی جەنگی.
فڕۆكە جەنگیەكەی سو-57 بە نەوەی پێنجەمی جەنگی فرە ڕۆڵی ڕوسی دادەنرێت كە لەلایەن كۆمپانیای سوخۆ پەرەی پێدراوە، فڕۆكە جەنگیەكە بۆ لەناوبردنی هەمو جۆرە ئامانجێكی ئاسمانی و زەمینی و سەر ڕوی زەوی دروستكراوە و تایبەتمەندە بە خێرایی فڕینی سەرو دەنگی، ڕوپۆشی هەڵمژینی ڕادار، جگە لە نوێترین كۆمەڵە ئامێری ناو موشەكەكە.
لە میانەی ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەت لە ئۆكرانیا، ڕوسیا چوار فڕۆكەی جەنگی سو-٥٧ی بەكارهێنا كە بەسترابووە بە یەك تۆڕی زانیارییەوە، لە چوارچێوەی ئەركی لەناوبردنی دامەزراوە بەرگرییە ئاسمانییەكانی ئۆكرانیا.