هەولێر- نۆرس پرێس
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ڕێبەریی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) لەسەر گرژی و ئاڵۆزیی نێوان دوو باڵی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئاگادارییەکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوەکەش، هەردوو لایەنە شەڕکەرەکەی کۆمەڵە لەسەر چوار خاڵ رێککەوتون کە یەکێکیان دورخستنەوەی هێزەکانیانە لەیەکتری.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ڕێبەریی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) لەئاگادارینامەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەداخەوە گرژی و ئاڵۆزیی نێوان دوو باڵی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێکهات، هەیئەتێکی هاوبەش کە پێکهاتبوو لە ڕێبەریی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانیی حزبی کۆمۆنیستی ئێران)، بە مەبەستی ئاساییکردنەوە و هێورکردنەوەی دۆخەکە لەگەڵ هەر دولایەنی ناکۆک لە کۆبونەوەیەکی هاوبەشدا بەم ئەنجامانەی خوارەوە گەیشتین.
هەردولا وەکو یەکەم هەنگاو، تا ئاساییبونەوەی بارودۆخەکە، خۆیان لە ڕاگەیاندن دژبە یەکتر و بە تایبەت بەکارهێنانی زمانی زبر بپارێزن.
هەردوولا هێزەکانیان لە یەک دور بخەنەوە. لەگەڵ هێوربونەوەی بارودۆخەکە، هەردولا دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەستپێبکەن.
دووو هەیئەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە لە پێناو جێبەجێبونی ئەو خاڵانەی سەرەوە ئامادەی هەر چەشنە هاوکارییەک دەبن.