هەولێر-نۆرس پرێس
فێراری ئەمساڵ ئۆتۆمبێلێکی سوپەری گۆڕاوی ناساند کە ناوی فێراری 296 جی تی ئێس بووە.
ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە بزوێنەرێکی هایبریدی پلاگینی هەیە کە 15 میل مەودای لێخوڕینی تەواو کارەبایی دەدات.
بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە بزوێنەری V6 2.9 لیترە و دوانە تۆربۆیە و لە ماوەی 3 چرکەدا دەتوانێت خێراییەکەی بگاتە 100 کم لە کاتژمێرێکدا.
جێی باسە نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێ یە دەگاتە 350 هەزار دۆلار.