هەولێر – نۆرس پرێس
دوینێ پێنجشەممە پاسەوانی سنووریی یۆنان رایگەیاند کە، 145 کۆچبەری گیرخواردوویان لە دوورگەیەکی بچووکی رووباری مەریچ لەسەر سنووری تورکیا رزگارکردووە.
خاچی سووری یۆنانی لە میدیاکانی یۆنانەوە رایانگەیاند، کە 45 ژن و 30 منداڵ لەنێو ئەو کۆچبەرانەدا بوون و “لە دۆخێکی تەندروستی باشدان.”
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە پۆلیسی یۆنان لە کۆچبەرەکانەوە دەستیانکەوتووە، قاچاخچییەکان، لەسەر سنوور کۆچبەرانیان جێهێشتووە و هەڵاتوون، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە قاچاخچییەکان کێن.
پۆلیسی یۆنان تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوناس و ناسنامەی کۆچبەرەکان رانەگەیاندووە و نازانرێت خەڵکی کوێن.