بانکی ناوەندیی تورکیا سوودی قەرزی بانکی بەرزکردەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

بانکى ناوەندیی تورکیا بڕیارى لەبارەى سوودى قەرزى بانکییەوە دا و نزیکەى 7% بەرزى کردەوە.

ئاژانسى ئانادۆڵوى تورکی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لیژنەى سیاسەتى نەختێنەیی بانکى ناوەندیی تورکیا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا رێژەى سودى بانکى لە 85%ەوە بەرز بکرێتەوە بۆ 15%.

ئەو ڕێژەیە کەمترە لەوەى پێشبینى دەکرا، دامەزراوەى دارایی جەى پی مۆرگان، پێشبینى کردبوو، ڕێژەى سودى بانکى لە تورکیا بۆ 25% بەرز بکرێتەوە.

رێژەی سوودی قەرزە بازرگانییەکان لە 24ی کانوونی یەکەمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەردەوام بوو لە هەڵکشان و گەیشتە 20.91%  کە بەرزترین ئاست بوو لە دوو مانگ و نیوی رابردوودا.