سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای UN لەبارەی چەند پرسێکی هەستیار کۆبوونەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ی حوزەیرانی 2023، شوازى له شاندێكى باڵاى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بەسهرۆكايهتيى عه‌بدوڵڵا ئه‌لده‌رده‌رى، ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێمی UNDP بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى کرد.
لەمیانەی دیدارییەکەدا، شاندی میوان روونکردنەوەیەکی کورتیان لەسەر ئامانجەکانیان لە سەردانیکردنیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئەم شاندە بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاتوون له هه‌مەجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات و به‌ته‌نيا پشتنه‌به‌ستن به نه‌وت.
لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئایندەی عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە هەمەچەشنکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات.
هەردوولا بۆچوون و بۆچوونیان لەسەر پرسی گۆڕانی کەشوهەوا ئاڵوگۆڕ کرد و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە قەیرانێکی راستەقینە و کاریگەریی گەورەی لەسەر عێراق هەیە، هەربۆیە پێویستە عێراق بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی رووبەڕووی ئەم قەیرانە ببێتەوە.
شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لەوە کردەوە کە هاوکاری عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن لە رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات.
شاندەکە ئاماژەی بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کۆمیسیۆنی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستانیش کرد، کە تێیدا ئامادەیی و پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ پرۆسەی پلاندانان و داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان دەربڕی.
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وێڕاى پێشوازى له بيروبۆچوون و پلانى ئه‌لده‌رده‌رى و UNPD، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و هه‌وڵه‌كانى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌رز نرخاند.