بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم: پارهیهکی زۆر خرایه سهر ههژماری بانکی ههرێمی کوردستان
هەولێر-نۆرس پرێس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ 10 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشاسازی کەتایبەتە بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی10 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشاسازی کە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023، پاش تەواوبونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بەدابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاراندا بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بەسایلۆکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارەیە بڕی پێنج ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی، دو ملیار دینار بۆ پارێزگای هەولێر و سێ ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆکە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە ئەمساڵ زیاتر لە 575 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و بۆ هەر تەنێکیش بڕی 850 هەزار دینار دەداتە جوتیاران.