یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزای بەسەر مۆرینیۆدا سەپاند دوای ئەوەی سوکایەتی بە ناوبژیوانێکی ئینگلیزی کردبوو
هەولێر – نۆرس پرێس
یوفا، خۆزێ مۆرینیۆی بۆ چوار یاری راگرت لە دوای ئەوەی لە یاری كۆتاییدا هێرشیكردە سەر ئانتۆنی تایلەری ناوبژیوان.
لە رۆژی 31ی ئایاری 2023، لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگدا سێڤییا بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە رۆمای بردەوە و توانی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پاڵەوانیەتیەكە.
دوای یارییەکە، مۆرینیۆ چووە وێستگەی پاسەکانی یاریگای تایبەت بە یارییەکە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت، کە راهێنەرە پورتوگالییەکە چەندین جار سووکایەتی بە ناوبژیوانی ئینگلیزی ئەنتۆنی تایلەر دەکات و پێی گووتووە” ئەوە شەرمەزارییە”.
دواتر ناوبژیوانە ئینگلیزییەكە لەلایەن هاندەرانی ئیتاڵیاوە هێرشی کرایە سەر و هەراسان کرا، بەجۆرێک کە ” یوفا” بڕیاریدا راهێنەرە پۆرتوگالیەكە تۆمەتبار بكات.