هەولێر – نۆرس پرێس
چین دووەم هێزی ئابووری و تەنكنۆلۆجیایە لە جیهاندا پاش ئەمریکا، ئەو لە هەموو بوارەكان ئەگەر هاوتای ئەمەریكا و وڵاتانی پێشەنگ نەبێت، راستەوخۆ لەدوایانەوە دێت، زۆر بەجوانی سوودی لە هەموو شتێك بینیووە و ئەوەی لەبارەوەی دەزانرێت، زۆر كەمترە لەوەی هەیە.
زۆرینەی وڵاتانی جیهان قەرزداری چینن، بۆیە لەو رێگەوە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی وڵاتان دەدات، قەرزەكانی چین بوونەتە تەڵەیەك و وڵاتە هەژارەكان تێی دەكەون.
بە مەبەستى هاوکاریکردنى وڵاتان بۆ گەشەپێدانى ئابوریی، چین ئاسانکاری دەکات بۆ پێدانى قەرز.
چین لە دەستپێشخەرییەکدا، بڕیاریدا بە کەمکردنەوەى نرخى سوودى قەرزەکان بۆ 3.55%، هەروەها سوودى سەر قەرزى پێنج ساڵى بە 4.30%ەوە کەمکردەوە بۆ 4.20%.
ئەوە لەکاتێکدایە، بانکى ناوەندیی چین، هەفتەى رابردوو بڕیاریدا بە کەمکردنەوەى نرخى سوودى کورتخایەن و مامناوەند.
چین کە دووەمین گەورەترین وڵاتە لەرووى ئابورییەوە، پێشینەى هەیە لە پێدانى قەرز، ئێستا 88 وڵات بە بەهاى 23 تریلیۆن دۆلار قەرزى چینیان لایە.