پێش کۆتاییهاتنی ئاگربەست ئاڵۆزی و شەڕ لە سوودان دەستیپێکردەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

پێش کۆتاییهاتنى وادەى ئاگر بەست لە سوودان، پێکدادانى سەربازى لەنێوان سوپا و هێزەکانى پشتیوانى خێرا روویدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ى حوزەیرانى 2023، لە خەرتومى پایتەخت و شارەکانى ئۆمدورمان و بەحرى پێکدادانى سەربازى لەنێوان سوپا و هێزەکانى پشتیوانى خێرا دروستبوو، بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە.

پێش سێ رۆژ بە نوێنەرایەتى و نێوەندگیرى بەشێک لە وڵاتانى ئەفریقا و سعودیە و ئەمریکا، ئاگربەس لەنێوان سوپاى سوودان و هێزەکانى پشتیوانى خێرا راگەیەندرا.

بەگوێرەى ئەو دیمەنانەى لە بەشێکى تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، پێکدادانەکە لەشوێنى ئاوەدانى و نیشتەجێبونى هاوڵاتیان بوە.

لەناوەڕاستى مانگى نیسان، گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان سوپاى سوودان و هێزەکانى پشتیوانى خێرا دروستبوو، بەگوێرەى ئامارە نافەرمیەکان تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار کەس لەو جەنگە بونەتە قوربانى.