ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ورده‌كاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامشلۆی ئاشكراكرد
قامشلۆ-نۆرس پرێس
هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ورده‌كاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی پیشه‌سازی رۆژهه‌ڵاتی شاری قامشلۆ ئاشكرا ده‌كات.
ناوه‌ندی میدیایی هێزه‌كانی ئاسایش له رۆژئاوای كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردوه، “له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامشلۆ چوار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، دوانیان منداڵن، دو برینداریش هه‌ن، كه برینه‌كانیان سه‌خته.”
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ته‌قینه‌وه‌كه له‌رێی درۆنێكی توركیاوه ئه‌نجامدراوه‌و زیانی مادی زۆریشی به دوكانه‌كانی ده‌وروبه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌و چه‌ند ئۆتۆمۆبێلێك گه‌یاندوه.
ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، “ئامانجگرتنه‌كانی توركیا به‌هۆی بێده‌نگی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كانمان.”
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی پیشه‌سازی قامشلۆ، له سه‌عات 6:21 خولهك رویدا، به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایش.