تاوەکو ئێستا چارەنووسی ئەو کەسانەی چووبوونە قوڵایی زەریای ئەتڵانتیک بە نادیاری ماوەتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

تاوەکو ئێستاش گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی رۆیشتبوون لە قووڵایی زەریای ئاتڵانتیک، تاوەژو پاشماوەی کەشتیی تایتانیک ببینن بەردەوامە.

ماوەیەکى زۆرە ئامادەکارىیان بۆ بینینى پارچەکانی پاشماوەى کەشتى تایتانیک کرد، دواى گەشتەکەیان بۆ قوڵایی زەریاى ئەتڵەسی ئێستا دەیان تیم بەدواى ئەواندا دەگەڕێن، چونکە لە رۆژى یەکشەممەوە هیچ ئاماژەیەک لە ژێردەریایی تیتان نەماوە و چارەنوسیان بەنادیارى ماوەتەوە.

ئێستا تیمەکانی گەڕان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و بەهاوکاری کەنەدا و فەرەنسا، لەهەوڵى بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەى ئەو کەسانەی لە ناو ژێردەریاییەکەدان، کە پێکهاتون لە بازرگانی بەریتانی هامیش هاردینگ، شاهزاد داود و کوڕەکەی سلێمان، بازرگانی بەریتانی بەرەگەز پاکستانی، بول هینری نارجولیت، لێکۆڵەری فرەنسی، ئۆشین گیت ستۆکتون راش، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ژێردەریاییەکە.

نوێترین زانیارى سەبارەت بە کەشتیەکە تۆمارکردنى چەند دەنگێک بوو لەلایەن پاسەوانی دەریای کەناراوەکانی ئەمریکا لە کاتی گەڕان بە دوای ژێردەریایەکەدا.

بەپرسانى تیمى گەڕان و بەدواداچون ئاماژە بەوەدەکەن، ئەگەر بتوانن شوێنی ژێردەریاییە ونبووەکە بدۆزنەوە، هیچ دڵنیاییەک نیە بەزیندووى بمێنن، چونکە ناتوانن ژێردەریاییەکە بەرز بکەنەوە بۆ سەر ڕووی دەریا.

کەشتیەکە بە شێوەیەک دروستکراوە لە ناوەوە ناتوانرێت بکرێتەوە، ئەگەر تواناى ئەوەشیان هەبێت بگەنەسەر رووى زەریا، ئەوا پێویستیان بە هاوکارى ئەو کەسانە دەبێت تاوەکو لەدەرەوە دەرگایان لێبکەنەوە.

ئێستا ژێردەریایی تیتان لەگەڵ کەشتى تایتانیک یەک چارەنوسیان هەیە، ئەویش دەیان ئومێد و هیوا کە لەژێر زەریا ماونەتەوە.